"بۆ راوکردن بەکاریهێناوە"

لە گوندێکی خانەقین هاوڵاتییەک بە “تاپڕ”ێکەوە دەستگیر کرا

فەرهاد حەسەن

مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو سەر بە بەشی خانەقین هاوڵتییەکاین دەستگیر کردووە کە چەکێکی جۆری تاثڕی پێبوە و پۆلیس دەڵێت بۆیە دەستگیریان کردووە چونکە بۆ راوکردن بەکاریهێناوە.

ئەم زانیارییەی سەرەوە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەى ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، بەسەرپەرشتی لێپرسراوی بنکەی قۆرەتوو دەرچونێکیان ئەنجامدا بۆ سنوری گوندی (تازە شار) لەئەنجامدا تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە بەشێوەیەکی نایاسایی چەکێکی لە جۆری “تاپڕ”ی پێبووە و بە مەبەستی راوکردن بەکاریهێناوە.

پۆلیس دەڵێت، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار ئەو تۆمەتبارە راگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە بە مەبەستی ئەنجامدانی کاری یاسایی لەبەرامبەریدا.