لە ATM بەجیی هێشتووە

گەنجێک ماوەی ھەفتەیەکە موچەی ھاوڵاتیەکی لایخۆی ھەڵگرتووە

توانا نەقی

گەنجێک لە کەلار ماوەی ھەفتەیەکە موچەی ھاوڵاتیەکی لایخۆی ھەڵگرتوە کە لە ئامێری ئەی تی ئێم، بەجێی ھێشتبوو.

فاروق ئەحمەد، ئەو گەنجەیە کە پارەکەی دۆزیوەتەوە بە 964ى وت،”زۆر ناخۆشە ھەفتەیەکە ئەو پارەیەم لایە نامورتاحم، بەس خاوەنەکەی بدۆزمەوە خۆی بۆی دەبەمەوە”.

دەشڵێت، تا ئێستا کەس پەیوەندی پێمەوە نەکردوە بۆ ئەو پارەیە،ئەو کەسەی کە پارەکەی بەجێھێشتبوو تەمەنی نزیکەی 50 ساڵ دەبوو، ئەگەر بیبیمم دەیناسمەوە”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی