لەکاتی مەلەکردن

دوو برا لە ناو گۆماوێکی زێی بچووک خنکان

964+

فەرمان مەلا حەسەن – راپەڕین

لەناو گۆماوێکی شارۆچکەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەری ئیدارەی راپەڕین دوو برا خنکان و تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی دەکرێن.

رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لە سنوری گوندی بەستەستێنی سەر بەو شارۆچکەیە روویداوە، کە گۆماوەکە دەکەوێتە سەر زێی بچووک.

راستی زوودی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە 964ی راگەیاند، بە رووداوەکەیان زانیوە و چاوەڕوانی هێنانی تەرمەکانیانین بۆ پزیشکی دادوەری.
لایخۆشییەوە، عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە 964 ی وت “ئەمڕۆ تیمەکانی غەواسی بەڕێوەبەرایەتیمان ئاگادارکرایەوە لە هەبونی ڕووداوێکی خنکان لە گۆماوێکدا لە سنوری سەنگەسەر”.

دەشڵێت، دوو براکە بە ناوەکانی هامنۆ و هێمن عەبدوڵان و تەمەنیان لە نێوان هەشت بۆ 12 ساڵانە و لەکاتی مەلەکردندا خنکاون.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن