لە سەیدسادق

وەرگەڕانی تراکتۆرێک گیانی لەدەستدانێک و بریندارێکی لێکەوتەوە

بڕوا مەجید – سەیدسادق

بەهۆی رووداوی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە سەیدسادق هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو.

رووداوەکە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر رێگای نێوان گوندی چنارە و کانی ئاسکان لەنزیک قەزای سەیدسادق روویداوە.

​کەمال سەعدون، کارگێڕی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەت حاجی موشیر لە سەیدسادق بە 964 ی وت، دوو هاوڵاتی بەهۆی وەرگەڕانی تراکتۆرەکەیانەوە گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەیان، شۆفێرەکە گیانی لەدەستدابوو و ئەوەی دیکەشیان بریندار بوو.

وتیشی “شۆفێرەکە تەمەنی 55ساڵ بوو، دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، کە هاوڵاتییە بریندارەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن