شەپۆلێکی توندی بارانبارین ئەمریکا دەگرێتەوە؛ هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدرێت

964+

توانا نەقی

شەپۆلێکی توندی بارانبارینی بەخوڕ و کتوپڕ، چەند ویلایەتێکی جیاوازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتووەتەوە و هاتوچۆی پەکخستووە، بە جۆرێک کاریگەری گەورەی کردووەتە سەر ژیانی رۆژانە..

توانا نەقی نوێنەری 964 لە ئەمریکا دەڵێت، بەپێی زانیارییەکانی دەستەی کەشناسی ئەمریکا، ئەم شەپۆلە چڕەی بارانبارینە ویلایەتەکانی (نیویۆرک، نیوجێرسی، پەنسلڤانیا، ڤێرجینیا، و ماریلاند)ی گرتووەتەوە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو ویلایەتانە هۆشداری توندیان داوەتە دانیشتوان کە بۆ سەلامەتی خۆیان رێگاکانی دەرەوەی شار بەکارنەهێنن و گەشتە ئاسمانییەکانیشیان دوابخەن.

بەهۆی باوبۆران و هەورەبروسکەوە، یاری نێوان عێراق و فەرەنسا بۆ ماوەیەکی زۆر دواکەوت، بە جۆرێک ماوەی یارییەکە بە گشتی چوار کاتژمێر زیاتری خایاند، لەم بارەیەوە، راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئاماژەی بەوە کرد کە لە مێژووی پیشەگەرایی خۆیدا وەک یاریزان و راهێنەر، یاری هێندە درێژخایەنی نەبینیوە.