لە ھەولێر

سبەی کرێکارانی خانەنشین موچەی مانگى 7 وەردەگرن

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە کە سبەینێ سێشەممە موچەی مانگى 7ـی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیەکە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی لە ناوخۆی ھەرێم کردووەتەوە، کە سبەى دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ/ نووسینگەى دێدەوان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 7ی 2026.