لە کۆیە و دەربەندیخان
لە دوو رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و چواریش بریندار بوون
964+
فەرهاد حەسەن
لە دوو رووداوی هاتوچۆ کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزاکانی کۆیە و دەربەندیخان روویانداوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چواریش بریندار بوون.
بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆى کۆیە بڵاویکردەوە، کە لەسەر رێگای کۆیە بۆ هەولێر لە رووداوێکی جۆری پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆرسکلێک شوفێری ماتۆرسکیلەکە گیانن لە دەستدا.
لەلایەکی دیکەش جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری ھاتووچۆی دەربەندیخان بە 964ى وت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن لە نزیک گوندی چنارە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاو پێنج کەسی تێدابوو.
دەشڵێت “شۆفێرەکەی سەلامەتە، بەڵام چوارەکەی دیکە کە دوو ژن و دوو منداڵن بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون”.