بەهۆی بوومەلەرزەوە
هەولێر.. پێداچوونەوە بە مەرجەکانی دروستکردنی باڵەخانەکان دەکرێت
964+
فەرمان سادق
کاری دوو لیژنەکەی بەدواداچوونی چۆنیەتی دروستکردنی باڵەخانە تەواو بوو، پارێزگاری هەولێریش بڕیاری پێداچوونهوهی به مۆڵهتی دروستكردنی باڵهخانهكان راگەیاند.
سەبارەت بە رەوشی باڵەخانە و شارەکانی کەوتونەتە ناوەوە و دەرەوەى زۆنى سەوزى شارى ههولێر، لە پارێزگای هەولێر دوو لیژنە بۆ هەڵسەنگاندنیان پێکهێنرا.
پێکهێنانی ئەو دوو لیژنەیە دوای بوومەلەرزەکەی 6ـی ئەم مانگەی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا دێت، کە هەندێک لە بوومەلەرزەکان هەرێمی کوردستان و عێراقیشی گرتەوە و دەنگۆی زیان گەیشتن بە هەندێک باڵەخانە و پڕۆژەی نیشتوجێبوون هەبوو.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: پڕۆژهكان بهگشتی و باڵهخانه و شوقهكان بهتایبهتی دەبێت به دیزاین و کوالیتیەکى زۆر باش دروستبکرێن.
پێداچوونەوە بە مۆڵهتی دروستكردنی باڵەخانهكان دەکرێت
ئەو قسەیەی پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 27.2.2023 کردی کە لەگەڵ جێگرانی پارێزگار لەسەر پرسی هەڵسەنگاندنی راپۆرتی دوو لیژنەکە لەسەر ئەو بوومەلەرزانەی هەولێری گرتەوە.
زیاتر وتی “بوومەلەرزە رووداوێکى سروشتى پێشبینی نەکراوە، بۆیە دەبێت پێش روودانی لە دروستکردنی بینا و باڵەخانەکان پێداچوونهوه به مۆڵهتی دروستكردنی باڵەخانهكان و توندوتۆڵكردنی مهرجهكانى سهلامهتی لە دیزاین و بەكارهێنانی مادە و كەرەستە بیناسازییەكان لە رووبەڕووبوونەوە و كەمكردنەوەی زیانەكانی بوومەلەرزەدا بکرێت، بە سوود وەرگرتن له ئهزموونی وڵاتانی پێشکەتوو”.
کوردستان لە ناوچەی پرتەقاڵی نەخشەی بوومەلەرزەیە کە مەترسی کەمی لەسەر هەیە
بەپێی نەخشەی بوومەلەرزە، هەرێمی کوردستان و عێراق لە ناوچەی پرتەقاڵیدان، واتە کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەر هەیە بەڵام مەترسی کەمترە.
هەر بەپێی ئەو نەخشەیەی بوومەلەرزە، جیهان بەسەر سێ ناوچە دابەشکراوە، سوور، پرتەقاڵی و سەوز. ئەو وڵاتانەی دەکەونە بازنەی سوور بوومەلەرزە تێیدا مەترسیدارە، هەرچی ناوچەی پرتەقاڵییە واتە کاریگەری بوومەلەرزەیان لەسەرە بەڵام مەترسی کەمترە، ناوچەی سەوزیش واتە بوومەلەرزەی تیادا روودەدات بەڵام سەلامەتە.