گەورە و بچوک

عامودا؛ فێربوونى زمانى دایک لە خانوویەکى قوڕدا

گەرناس مەعۆ- رۆژئاوا

بە کەمترین کەرەستەى فێربوون، خانویەکى قوڕین لە شارى عامودا بووە بە قوتابخانەیەک بۆ گەورە و منداڵان تا فێرى زمانى دایک و شیعر و ئەدەبى کوردى بن.

منداڵان بە جۆشەوە پیتەکانی زمانی دایکیان دەخوێننەوە و بەساڵاچووانیش بە ئەزموون و دەنگە پڕ لە سۆزەکەیان، گیان بە بەر شیعرە کلاسیکە کوردییەکاندا دەهێننەوە.

لەو قوتابخانەیەدا، هەفتەى سێ رۆژ (شەممە، دووشەممە، چوارشەممە) و رۆژى دوو کاتژمێر وانە دەخوێندرێت، کە کاتژمێرێک بۆ فێربوونى زمانى دایکە و کاتژمێرێکیش بۆ خوێندنەوە و فێربوونى شیعرى کوردى.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح