ژیری دەستکرد و رۆبۆت هاوکاریان بووە
گەرمیان کێشە و گرفتی غازی ماڵانی لە کۆڵ بووەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
لە گەرمیان کێشە و گرفتی نەبوونی غازی ماڵان پێچەوانە بووەتەوە، پێشتر بریکارەکان هەرچوار دەوریان بە هاوڵاتیان دەگیرا و بە هیلاکییەکی زۆر ئەو غازەی بۆیان داندرابوو دابەشیان دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی نەمانی کێشەیان بریکارەکان غازیان پێ سەرف نابێت.
یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە 964ى وت، پێشتر ھاوڵاتیان گرفتی ئەوەیان ھەبوو غازیان دەستنەدەکەوت، ئێستا پێچەوانە بۆتەوە بریکارەکان غازیان لەلایە بەڵام بۆیان ساغ نابێتەوە.
وتیشی “بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە لەرێگەی سیستەمێکەوە بشتمان بە ژیری دەستکرد و رۆبۆت بەستووە و بەیەکجاری کێشەکەی نەهێشتووە”.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن