6.6.2026
بەروارەکەی جوانە و ئاریشتگاکان بەرناکەون
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
ئەو سینگلانەی دەیانەوێت بچنە ناو ژیانی تازەوە حەز بە رێكەوتی جوان دەكەن هەمیشە لەرێكەوتە جووتەكان ئارایشتگاكان بەرناكەون و لۆدێکی زۆریان لەسەر دروست دەبێت.
ئیمان عەبدولقهار خاوەنی ئارایشتگایەکە لە شاری هەولێر بۆ 964 وتی، لەبەیانی زووەوە هاتوون و حجزێکی زۆریان هەبوو لەكاتژمێر 5:30ـی بەیانییەوە خەریكی رازاندنەوەی بووكن بووك هاتووە تایبەت ئەو رۆژەی گرتووە پێش دوو مان.
وتیشی، لە ئێستاوە بۆ 20 رۆژی تریش کە دەکاتە 26ـی 6 شوێن گیراوە ئەمرۆ زیاتر لە 10 بووكمان رازاندووەتەوە تا كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆ.
نیان عەلی خاوەنی ئارایشتگایەکی دیەکە بۆ 964 وتی، ئەمرۆ زیاتر لە 22 بووكمان هەبووە و تا ئێستا 200 كەس ناوی نوسیوە بۆ 26.6.2026.
پێداچوونەوە: توانا نەقی