رادەستی دادگا کران
ئاسایشی بیارە حەوت گەشتیاری بە تۆمەتی ئاگرکەوتنەوە دەستگیرکرد
964+
فەرهاد حەسەن
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارسـتان و ژینگەی هەڵەبجە دەڵێت حەوت هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب لە بیارە دەستگیرکراون و تۆمەتەکەشیان ئەوەیە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەیەک بوونە.
ئاماژە بەوە کراوە، بنکەی پۆلیسی ژینگەی بیارە توانیان ئەو ئاگرەی دوای نیوڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی زەردەهاڵ کرابویەوە بەهاوکاری هاوڵاتیانی گوندەکە کۆنترۆل بکەن و دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا بە هاوکاری بنکەی ئاسایشی بیارە حەوت هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب دەستگیر بکەن.
دەڵێت، دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتیانە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە ئەنجامدراوە، چونکە هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە بوونە و پەڕاوی لێکۆلینەوەشیان بۆ کراوەتەوە.