باراک ئۆباما بۆ دۆناڵد ترەمپ:
رێکەوتن لەگەڵ ئێران لە رێکەوتنەکەی ساڵی 2015 باشتر نابێت
فەرهاد حەسەن
باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، هه‌ر رێكه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكا و ئێران “جیاوازی بنه‌ڕه‌ت” یان “باشتر” نابێت له‌و پلانه هه‌مه‌لایه‌نه هاوبه‌شه‌ی كه له ساڵی 2015 دا له‌گه‌ڵ تاران پێیگه‌یشتووه.
ئۆباما له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ABC News كه بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه به ته‌واوی په‌خشبكرێت و ئەمڕۆ بەشێکی لێ بڵاوکراوەتەوە رایگه‌یاند، گومانم هه‌یه هه‌ر رێكه‌وتنێك كه بكرێت جیاوازیه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت، یان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بێت له‌و رێكه‌وتنه‌ی كه سه‌ره‌تا كردمان و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كارمان له‌سه‌ر كرد پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا لێی بكشێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دیپلۆماسی نه‌ك كرده‌وه‌ی سه‌ربازی، نوێنه‌رایه‌تی باشترین رێگا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌كه، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی “له‌و بیرۆكه‌یه‌ی كه ده‌توانین به ساده‌یی چاره‌سه‌ره‌كانمان به زۆر یان به بۆردومان بسه‌پێنین”.
ئۆباما داوای کرد بە ئارامی به‌دوای چاره‌سه‌ری دیپلۆماسیدا بگەڕێن، دەڵێت “ته‌واوكردنی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ گه‌یشتن به‌و رێكه‌وتنانه‌ی كه كێشه‌كه به ته‌واوی چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، به‌ڵكو 80-90%یان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “ره‌نگه مرۆڤ پێیوابێت تاوەکو ئێستا ئه‌م وانه‌یه فێربووین، به‌ڵام پێده‌چێت جارجاره شتێكی دیكه فێری ببینه‌وه”.