ئەمڕۆ شاندێکی باڵایان لە هەولێر بوو
هه‌رێم و عێراق بۆ پاراستنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان رێكه‌وتن
فەرهاد حەسەن
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری له‌باره‌ی پلانی هاوبه‌ش بۆ پاراستنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ئاشكرا كرد و جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ردوولا رێكه‌وتوون بۆئه‌وه‌ی به‌هاوبه‌شی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان بپارێزن.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، به‌پێی رێنماییه‌كانی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان بۆ به‌رزڕاگرتنی سه‌روه‌ری یاسا و ده‌سته‌به‌ركردنی ئابوری، شاندێكی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی فیدڕاڵی، به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌بدولئه‌میر ره‌شید یاروڵا سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا و ئه‌ندامێتی جێگری سه‌رۆكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان، فه‌رمانده‌ی هێزه زه‌مینیه‌كان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی، به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری سه‌ربازی، ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكان، سه‌ردانی هه‌ولێریان كرد بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و پاراستنی دامه‌زراوه گرنگه‌كان.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، شانده‌كه كۆبونه‌وه‌ی ستراتیژییان جیاوازیان ئه‌نجامداو له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پلانی به‌هێز بۆ پاراستنی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان رێككه‌وتن، به‌مه‌ش زه‌مینه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری و پشتگیریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ڕه‌خسێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد “كۆبونه‌وه‌كان دوپاتكردنه‌وه‌یان له‌خۆگرتبوو بۆ به‌رده‌وامی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی بۆشاییه ئه‌منییه‌كان و به‌دواداچوونی تیرۆر”.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمیش ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق كرد و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، شاندەکە مەبەستی سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان روونکردەوە کە لەسەر راسپاردەی عەلی زه‌یدیه و ئامانجی سەردانەکەشیان راگەیاند کە بەدواداچووە بۆ دۆسیەی ئەمنیی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە لەپێناو دابینکردنی گەرەنتیی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنەوەی نەوت.