"کاندید هەیە نیو ملیۆن دۆلاری داوە بە پۆستەر"
بازاڕی چاپخانەکان گەرم و دروستکردنی پۆستەر هەرزان بووە
964+
رێباز خدر – هەولێر
دوای دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بازاڕ چاپخانەکان گەرم بووە و کاندید هەیە بۆ دروستکردنی پۆستەرەکانی نیو ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.
رابەر قاسم کارمەندی چاپەمەنی ئافاق لە هەولێری پایتەخت بە 964ـی وت، “لەگەڵ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، ئیشمان زۆر بووە و 24 کاتژمێر کاردەکەین، بۆ ئەوەی بە زووترین کات زۆرترین پۆستەر و وێنە ئامادە بکەین”.
“کاندید هەیە نیو ملیۆن دۆلاری تەنیا بۆ دروستکردنی پۆستەرەکانی خەرج کردووە و هەشە تەنیا پێنج ملیۆن دینار خەرج دەکات”، رابەر قاسم وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی چاپکردنی پۆستەر دابەزیوە و لە ئێستادا هەر مەترێک پۆستەر بە سێ بۆ چوار هەزار دینار چاپ دەکرێت.
بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق 11ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت و لە کاتژمێر 12ـی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3ـی ئەم مانگەشەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری