"فریای تەواوکردنی مەنهەجەکەی ناکەوێت"

دایکی قوتابیەکی قۆناغی 12: کچەکەم دەرمانی هێورکەرەوە وەردەگرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی گردبوونەوە و شەقامەکەیان داخست و چەند داواکارییەکیان هەبوو.

قوتابیانی پۆلی 12 داوای کەم کردنەوەی مەنهەجی خوێندن و دواخستنی تاقیکردنەوەکانی وزاریان دەکرد.

دایکی یەکێک لە قوتابییەکانی پۆلی 12 ئامادەی گردبوونەوەکە بوو و بە 964ی وت، کچەکەم لە ماڵەوەیە و دۆخی دەروونی تێکچووە و دەرمانی هێورکەرەوە وەردەگرێت، کچەکەم شۆک بووە و بەس دەگری، چونکە فریای تەواوکردنی مەنهەجەکەی ناکەوێت.

دایکی ئەو قوتابییە ئەوەشی وت، کە بە کاری پاکردنەوە کچەکەی خستوەتە خوێندن و تا ئەم قۆناغە هێناویەتی.

لە کۆتایشدا داوایەکی لە وەزارەتی پەروەردە کرد و وتی، هیوادارم وەزیری پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە سەر خەت و ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن.

پێداچوونەوە: ژووری هەواڵ

964 داوای قوتابیانی قۆناغی 12ـی گەیاندە بەڕێوەبەری پەروە...

964 داوای قوتابیانی قۆناغی 12ـی گەیاندە بەڕێوەبەری پەروەردە