باداوەی هەولێر 

3000 گەڵابە خۆڵ لە گۆرەپانێک فڕێدرا 

964+

توانا نەقی

لە گەڕەکی باداوەی هەولێر گۆڕەپانێکی گەورە لە خۆڵ و خاشاک پاککرایەوە و زیاتر لە سێ هەزار گەڵابە خۆڵ و خاشاک لە گۆڕەپانەکە فڕێدرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن تیمەکانیانەوە زیاتر لە سێ هەزار گەڵابە لە خۆڵ و خاشاک و پاشماوەی زبڵ و خانووبەرە لە گۆڕەپانێکی گەورەی گەڕەکی باداوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار کۆکرایەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، بە شۆفڵ و حەفارە و گەڵابە تەواوی گۆڕەپانەکە بە پانتایەکی فراوان خاوێنکرایەوە.

شارەوانیی دەڵێت، ئەوان بەردەوامن لە رەخساندنی ژینگەیەکی پاک و خاوێن لە سەرجەم گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شاری هەولێر.