198 ئەندام ئامادە بوون

کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ سبەی دواخرا

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا دانیشتنی ئەمڕۆی بۆ سبەی دووشەممە دوابخات، هەرچەندە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ یاسای پێشنیارکراوی خزمەتی نیشتمانیی تەواو کرد.

هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ هەمواری پێنجەمی پێشنیارکراوی یاسای ژمارە (63)ی ساڵی 1985ی ئەنجومەنی شێرپەنجەی عێراقی تەواو کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران) بە سەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی، 18مین دانیشتنی خۆی ئەنجام دا.

فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە، “سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبوسی، دانیشتنی ژمارە (18)ی کردەوە، کە شەشەمین خولی هەڵبژاردنە، یەکەم ساڵی یاسادانان، یەکەم خولی یاسادانان”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “198 ئەندامی پەرلەمان ئامادەبوون” و دواتریش بڕیاردا بۆ سبەی دووشەممە دوابخرێت.