دیمهنێكی پڕۆژهى ئاوى خاس و بهشێكی زێی بچووك كه دهردهكهوێت بهڕێژهى كهم ئاوى تێدایه ... وێنه: فهرمانگهى ئاوى قهڵادزێ
دەست بە ئاوەوە بگرن
ئاوى زێى بچوک گیرایەوە؛ کێشە بۆ دانیشتوانى قەڵادزێ دروستبوو
964+
وریا فەتاح
جارێکى تر، ئێران ئاوى زێى بچوکى گرتەوە و پێدانى ئاو بە دانیشتوانى قەڵادزێ گرفتى بۆ دروستبوو.
پڕۆژەى ئاوى خاس کە ئاوى 95%ـى دانیشتوانى قەڵادزێ دابین دەکات، لە پەیجى خۆیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى کردەوە، بەهۆێ گرتنەوەی ئاوى زێی بچوک و دابەزینی رێژەیەکی زۆری ئاوی زێی بچوک، پێدانی ئاو بە هاوشاریان کەمکراوەتەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، هاوشاریانى قەڵادزێ بە کەمکردنەوەى رێژەى بەکارهێنانى ئاو، هاوکار دەبن لە بەردەوامى پێدانى ئاو.
گرتنەوەى ئاوى زێى بچوک واى کردووە، کارمەندانى پڕۆژەکە لە شەو و رۆژدا 18 کاتژمێر کاربکەن، بۆ ئەوەى بتوانن ئاوی پێویست بۆ دانیشتوان دابین بکەن.