104 دۆلارە

نرخی نەوت لە چاو دوێنێدا دابەزی

ژووری هەواڵ

دوای بەرزبوونەوە بەردەوامەکانی ئەمچەند رۆژەی نرخی نەوت ئەمڕۆ لە چاو دوێنێ بەیاندیدا نزیکەی دوو دۆلار دابەزیوە و بەڵام نرخەکە بەشێوەیەکی گشتی هەر لە بەرزیدایە و سەروو 104 دۆلارە.

بەپێی نوێترین داتاکانى بازاڕى وزە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتووەتە 104 دۆلار و 3 سەنت، ئەمەش لەچاو دوێنێ بەیانیدا بە رێژەی 1.78٪ دابەزیوە.

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس مامەڵەکانی گەیشتووەتە94 دۆلار و 8 سەنت، کە بەراورد بە پێشتر بە رێژەی 1.01٪ دابەزیوە.

هۆکارى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت، پەرەسەندنى گرژییەکانە لە گەرووى هوورمز و گەرووى بابلمەندەب کە دوو شوێنن بۆ گواستنەوەى نەوت.

چاودێرانی بازاڕی ناوتی جیهان ئەم دابەزینە کەمەش بە کاتی دەزانن و لە ئەگەری هەر گرژی و ئاڵۆزیەک نرخەکە بۆی هەیە زیاتر بەرز ببێتەوە.