نرخی نەوت دابەزی
وهبهرهێنهران چاوهڕێی چی بوون؟
ئهنجامهكانی ههڵبژاردنی كۆنگرێسی ئهمریكا نهوتی دابهزاند
ئهرسهلان عهبدوڵا
نرخی نەوت لە سەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا 4.11.2026 کەمێک دابەزی، لەکاتێکدا وەبەرهێنەران چاوەڕوانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی ئەمریکا و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی لەسەر دانوستانەکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون، سەرەڕای دابەزینی زیاتر لە کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا.
ئهمڕۆ هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 26 سەنت کە دەکاتە 0.25% دابەزیوە و گەیشتووەتە 103.34 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساسی ئەمریکا 53 سەنت کە دەکاتە 0.55% دابەزیوە و گەیشتووەتە 95.56 دۆلار.
بازاڕەکان لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتەکانی دانوستانەکان دەکەن کە ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە ململانێی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەوڵە بەردەوامەکانی نێوەندگیری قەتەر، بەرپرسێکی ئێرانی دووپاتی کردەوە کە تاران و واشنتۆن دوورن لە گەیشتن بە رێککەوتن.
لەلایەکی دیکەوە، داتاکانی دامەزراوەی نەوتی ئەمریکی دەریخستووە کە لە هەفتەی کۆتایی رابردوودا، کۆگای نەوتی خاو بە بڕی 5.27 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.