شارەزایی لە نۆ زمان هەیە
دانیار؛ بەهرەکەی لە ئۆتیزمەکەی گەورەترە
رازاو محەمەد – سلێمانی
دانیار ئاراس، منداڵێكی توشبووی ئۆتیزمە و تەمەنی 17 ساڵە، ئەو بە پڕۆسەیەکی پەروەردە و فێرکردنی قورس تێپەڕیوە و خوێندوویەتی، ئێستا شارەزایی لە 9 زمان هەیە و هەندێکجار خۆی نانی بەیانی بۆ خێزانەکەی ئامادە دەکات.
دانیار دەڵێ، سەردانی هەریەک لە وڵاتەکانی، تورکیا، قەتەر، ئیمارات، رواندا و کینیای کردووە، ئەزموونی ئەو وڵاتانە و سەردانەکەی ئەو لە ئەنجامی ئەو بەهرە جیاوازانەیە کە لە توشبوویەکی ئۆتیزم کۆبووەتەوە.
لە حاڵێکدا، ئۆتیزم جۆرێكە لە پەشێوی و تێكچوونی گەشەی مێشك، كار لە سەرجەم هەڵسوكەوتە جەستەییەكان و ئەنجامدانی چالاكی زارەكی و تێگەیاندن یان تێگەیشتن و لایەنی كۆمەڵایەتی دەکات.
ئەمەش بەمانای ئەوە دێت كەسەكە ناتوانێت پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی بەشێوەیەكی ئاسایی و وەك ئەوانی دیكە ئەنجام بدات، بەڵام دانەر جیاوازترە و رێز دەگرێ و هەڵسوکەوتی ئاسایترە، هەندێکجار لە دەربڕین پێویستی بە بیرکردنەوە هەیە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا