په‌رله‌مانتارێكی كورد لە بەغدا:
“وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا لاستیكییه”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی كورد له به‌غدا ده‌ڵێت، وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی لاستیكی نووسراوه و روون و ره‌وان نییه
كاروان یاروه‌یس په‌رله‌مانتار، بڵاویكردووه‌ته‌وه، وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بریتیە لە 17 لاپەرە و بەنوسراوی رەسمیش دراوه‌تە نوسینگەی سەرۆکی حکومەت و ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران، به‌ڵام ده‌ڵێت “وەڵامەکە یەکلاکەرەوە نیەو بەشێوەیەکی لاستیکی و شیکردنەوەی دوور و درێژ نوسراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئەگەر تاوه‌كو سێشەممە رێکەوتنە سێقۆڵییەکەی نێوان هەرێم و بەغداد و کۆمپانیاکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم ئیمزا بکرێ، ئه‌وا کێشەی داهاتی نانەوتی چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت، چونکە کێشە سەرەکیەکە نەوتە.
به‌قسه‌ى ئه‌و په‌ره‌لمانتاره، وەڵامەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ گفتوگۆ لەبارەی بژاردەی دیكه دەکرێت لەسەر چارەسەرکردنی داهاتی نانەوتی کە رەنگە بریتی بن لە رادەستکردنی 120 ملیار یاخود نیوەی کۆی داهاتی نانەوتی، کە حکومەتی هەرێم بەوەیان رازی نیە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، رێکەوتنی سێقۆڵی هەناردەی نەوتی هەرێم ئامادەیە و هەرسێ لا لەسەر ناوەرۆکی گرێبەستەکە رێککەوتوون و تەنها ئیمزاکردنی ماوە “ئەگەر خوانەخواستە تێکنەچێت”.