لەگەڵ قەتەر نێوەندگیری دەکەن
پاکستان دەڵێت؛ سبەینێ ئێران و ئەمریکا لە سویسڕا کۆدەبنەوە
964+
فەرهاد حەسەن
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە، ولاتی سویسرا میوانداری خولی دانوستانەکانی ئاستی تەکنیکی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، روونیکردووەتەوە کە نوێنەرانی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ نێوەندگرانی پاکستان و قەتەر بەشداری ئەم دانوستانانە دەکەن.
ئاژانسەکە سوودی لە پۆستێکی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان وەرگرتووە کە لەسەر پلاتفۆرمی X بڵاویکردووەتەوە و دەلێت “پاکستان بەردەوام دەبێت لە ئاسانکاری پرۆسەکە وەک بەشێک لە رۆڵی خۆی وەک نێوەندگیر”.