دەسەڵات بە فڕۆکەوانی مهدهنی دراوە
عێراق رێکەوتننامەی گواستنهوهی ئاسمانی لهگهڵ پێنج وڵات واژۆ دەکات
فەرهاد حەسەن
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە رێکەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مهدهنی عێراقی، لە نێوان عێراق و حکومەتەکانی هەریەکە عومان، جەزائیر، فەرەنسا، قوبرس و رواندا.
ئهمیندارێتی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق ئهو بڕیارانهی بڵاوكردهوه كه له كۆبونهوهی رۆژی 25.5.2026 دراون، تیایدا هاتووه، بڕیاریداوه بە پابەندکردنی سەرجەم وەزارەتەکان و ئەو پارێزگایانەی کە هێشتا داتاکانیان لە زووترین کاتدا داتاكانیان رادهستی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و دهستهی نهزاهه بكهن.
ئاماژه بهوهشكراوه، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاسای پەسەندکردنی رێککەوتننامەی قەدەغەکردنی “باجی دەبڵ” لە نێوان حکومەتی عێراق و سوڵتاننشینی عومان پەسەند كرد و رەوانەی ئەنجومەنی پهرلهمان کرا.
ههروهها باس لەوەشکراوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای چونەپاڵی عێراق بۆ رێکەوتننامەی دامەزراندنی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ هاوکارییە دەریاوانییەکان (IALA، کە لە رێککەوتی 22.8.2024ەوە چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو پڕۆژەیاسایە لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەتەوە ئامادەکراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، پاڵپشت بە ئەحکامەکانی ماددەکانی (61/ بڕگەی یەکەم) و (80 / بڕگەی دوەم) لە دەستور.
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە بەخشینی دەسەڵاتی دانوستان و واژۆکردنی پڕۆژە رێککەوتننامەکانی گواستنەوەی ئاسمانی بە سەرۆکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی، لە نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتەکانی هەریەکە لە سوڵتاننشینی عومان، جەزائیر، فڕەنسا، قوبرس، و رواندا.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق دامەزراوەیەکی حکومییە کە بەرپرسیارە لە رێکخستن و سەرپەرشتیکردنی کەرتی فڕۆکەوانی مەدەنی و جێبەجێکردنی ستانداردەکانی سەلامەتی و بەرپرسیارە لە رێکخستنی فڕۆکەوانی مەدەنی لە وڵاتەکەدا و ئامادەکردن و دەرکردنی رێسا و رێساکان کە دڵنیایی دەدەن لە پابەندبون بە بڕگەکانی رێککەوتننامەی شیکاگۆ و هاوپێچ و هەموارەکانی، هەروەها پابەندبون بە ستاندارد و راسپاردەکانی ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی نێودەوڵەتی (ICAO).