لە سەیدسادق
بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەست دا
964+
بڕوا مەجید – سەیدسادق
کەمێک پێش ئێستا لەناو سەنتەری قەزای سەیدسادق نزیک فلکەی کاڵەکەکە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا دووکەس برینداربوون.
بەرزان خالید کارگێڕی ئێشگر لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید شەوکەتی حاجی موشیر لەسەیدسادق بۆ 964 وتی، کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتیەک و دووبریندار گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی رووداوی هاتوچۆە بووە، رووداوەکە لەناو قەزای سەیدسادق روویداوە لە نێوان پیکابێک و ماتۆڕێک کە دوو سەرنشینی لەسەربوەە، شۆفێری ماتۆڕەکە گیانی لەدەستداوە.
وتیشی، سەرنشینێکی ماتۆڕەکە و شۆفێری پیکابەکەش بریندارن، تەرمەکە دەنێرنە پزیشکی دادی سلێمانی و دوای چارەسەری پێویستیش بریندارەکان دەنێرین بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.
پێداچوونەوە: توانا نەقی