لە گوندێکی داقوق

هاوەن کەوتەناو حەوشەی ماڵێک و دایکێک گیانی لەدەستدا

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گوندێکی داقوق گولـلە هاوەن کەوتەناو حەوشەی ماڵێک و دایکێک گیانی لەدەستدا.

رووداوەکە کاتژمێر 10ـی شەوی رابردوو و لە گوندی مەڵحە روویداوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو سوپای عێراق بە 964ـی وت، “هاوەنەکە کەوتووەتە ناو ماڵی هاوڵاتییەک کە لە دەرەوەی گوندی مەڵحە سەرقاڵی کاری ئاژەڵدارین، بەهۆیەوە ژنی ماڵەکە بەسەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی رەشاد کراوە، سەرەڕای هەوڵی زۆری پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ جموجوڵێکی چەکدارانی داعش لەو سنوورە نییە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ئاشکراکردنی شوێنی هاویشتنی گولـلە هاوەنەکە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری