لە گەرمیان دێتەوە 40 پلەی سافی

سبەی جەوەکە کەمێک فێنک دەبێ و پلەی گەرما دادەبەزێ

شۆڕش قادری

ئەمڕۆش کەشەکە هەروا گەرم دەبێت، بەڵام سبەی کەمێک فێنک دەبێ و گەرما یەک بۆ دوو پلە لە زۆربەی ناوچەکان دادەبەزێ.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە 27.9.2026 ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و تینی گەرماکەش تاڕادەیەک وەک دوێنێ دەبێ.

بەڵام بۆ سبەی دووشەممە جەوەکە کەمێک فێنک دەبێ، لە زۆربەی ناوچەکان پلەی گەرما لە خانەی سییەکاندا دەبێ و لە گەرمیان و گەرمەسێریش لە 40 پلەی سیلیزی پشت ناکەوێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر: 39 پلەی سیلیزی

پیرمام: 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی