هەواڵەکان
کێشەی سەرتاشەکان دەخرێتە دەنگدانەوە وتابلۆی سەر دوکانەکانتانیش بکەن بە کوردی
ژووری هەواڵ
سەرتاشەکانی سلێمانی لەسەر کردنەوەی دوکانەکانیان و دیاریکردنی رۆژێک پشوو بۆ ئیسراحەتی خۆیان، رێکناکەون، بۆیە سەندیکای کرێکاران کێشەکەیان دەخاتە دەنگدانەوە، ئەمڕۆ لە بینای یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان / لقی سلێمانی کۆبوونەوەیەک بۆ سەرتاشەکان بەڕێوەچوو، بەڵام دیسان نەگەیشتنە ئەنجام، دەرون رزگار سەرۆکی سەندیکا بە 964ـی وت، “رۆژی شەممە راپرسییەک دەکەین لەسەر ئەوەی ئایا لە کاتژمێر 8ـی بەیانی بۆ 8ـی ئێوارە ئیش بکرێت، یان فری بێت و وەکوو جاران، لەگەڵ ئەوەشدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیار لەسەر ئەوە دەدەین ئاخۆ رۆژی هەینی وەک رۆژی پشوو دیاری بکرێت یان نە”.
دەبێت نوسینی سەر تابلۆی شوێنەکانتان دوکانە بازاڕە چێشتخانەیە بە زمانی شیرینی کوردی بێت، سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بریاری دا هەر شوێنیكی بازرگانی چێشخانەو هۆتێل و سۆپەرماتیك تابلۆیی یەكەمی بەزمانی كوردی نەبێت سزا دەدرێت.
قوتابییە گەنجە بلیمەتاکان ئەنواع داهێنانیان کردووە و نمایشیان کردوو دەکرێت سوودیان لێ ببینرێت، ئەمڕۆ قوتابیانی قوتابخانەکانی سنووری سلێمانی داهێنانی جۆراوجۆریان کردووە و 80 لە نمونەی ئەو داهێنانانە لە پێشەنگایەکدا نمایش کران.
نزیکەی 400 خانمی کۆیە رێکخراوێکیان دروستکردووە و بەیەکەوە گەشتی شاخەوانی و سیمینار و چەندین بابەتی تری تایبەت بە خانمان لەناوە و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدەن، ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو خانمانە بەتەنیا گەشتی شاخەوانیش ئەنجامدەدەن و سەرپەرشتیاری ڕێکخراوەکەش دەڵێ، چەندین گەشتی شاخەوانیمان ئەنجامداوە و تەنانەت چوینەتە شاخی هەڵگوردیش.