بە ئۆنڵاین کارەکانت بکە

سیستەمی ئەلیکترۆنیی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر خرایەگەڕ

ئەحمەد مستەفا

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێرەوە، سیستەمی ئەلیکترۆنیی تۆمارکردن و بەناوکردنی ئۆتۆمبێلی خستەگەڕ.

ئەوەش بۆ دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی رۆتین و کاتی مامەڵەکانی هاوڵاتییان.

هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 27.9.2026 چووە هاتوچۆی هەولێر و دواتر قسەی بۆ میدیاکان کرد و وتی، بەکارهێنانی ئەم سیستەمە دەبێتە هۆی خێراکردنی پڕۆسەکانی تۆمارکردن و بەناوکردنی ئۆتۆمبێل، و هاوڵاتییان دەتوانن مامەڵەکانیان بە کەمترین کات و تێچوو تەواو بکەن.

باسی لەوەکرد، وەزارەت هەوڵ دەدات پارەدانی سزاکانی هاتووچۆش بە شێوەی ئەلیکترۆنی بکرێت، کە سیستەمەکە لە ماوەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە شارەکانی دیکەی هەرێم فراوان دەکرێت.