زاخۆ
پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ ئۆتۆمبێل لێیداو گیانی لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە نزیک کاتژمێر 8:00ـی ئەمشە لە سەەر رێگای زاخۆ – باتیفا ئۆتۆمبێل لە پیاوێکیداوە و برینداری کردووە پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە لە نزیک گەڕەکی تلکەبەر بووە و پیاوەکە تەمەنی 70 ساڵە و بەناوی (ح، ج، ح) ویستوویەتی لە شەقامەکە بپەڕێتەوە بەڵام ئۆتۆمبێل لێیداوە.
ئەمیر عەلی، وتەبێژی تەندروستی زاخۆ بە 964ـی وت، زیاتر لەنیو کاتژمێر پزیشکەکان هەوڵیاندا چارەسەری پیاوەکە بکەن، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، شوفێرەکە خوی رادەستی پۆلیس کردووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بەپێ مادەی 24 لە یاسای هاتوچۆ بۆ کراوەتەوە و تەرمی پیاوەکەش گواستراوەتەوە پزیشکی دادی زاخۆ.
پێداچوونەوە: توانا نەقی