دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌ی رێگای كه‌لار – گرده‌گۆزینه. فۆتۆ: راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان
رووداوی هاتوچۆ له كه‌لار
به‌م شه‌وه دوو هاوڵاتی بریندار بوون
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لەسەر رێگای کەلار ـ گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە ستوونێکی رووناکی و دره‌ختی نێوان هەردوو شەقامەکەدا کێشا، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان هه‌واڵ و وێنه‌ی رووداوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 22.11.2026 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا ئەڤەلۆن لە گردەگۆزینەوە بە ئاراستەی کەلار هاتووە، بەرامبەر گۆڕستانی شێخ عه‌بدولڕه‌حمان کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و خۆی بە ستوونێکی رووناکی و دره‌ختی نێوان هەردوو شەقامەکەدا کێشا، بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و سەرنشینێکی بوو، كه لەدایکبووی ساڵانی 2006 و 2003ن، تیمی هاتوچۆش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە كردووه، بۆ زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە.