میدیای ئێران:

قالیباف لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆبووەوە

کاکەلاو عەبدوڵا

ئاژانسی هەواڵیی ئیرنای ئێرانی بڵاویکردەوە، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، رابەڕی باڵای ئێران لەبارەی  جەنگ، یەکگرتویی نیشتمانیی و کۆسپە ئابورییەکان کۆبووەتەوە.

ئاژانسی ئیرنا دەڵێت، “رابەری باڵای ئێران جەختی لە توندوتۆڵکردنەوەی هێزی نیشتمانی و کاریگەری پەرلەمانتاران لە پتەوکردنی یەکڕیزی کۆمەڵایەتی کردووەتەوە.”

لە کۆبوونەوەکەدا قالیباف چەند راپۆررتێکی لەبارەی چالاکییەکانی پەرلەمانتارانەوە خستووەتەڕوو لەوکاتەوەی جەنگ روویداوە، هەروەها پلانی ئێستا و داهاتووی بۆ خستووەتەڕوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی وڵاتەکە.

لەوکاتەوەی بووەتە رابەری باڵای ئێران، موجتەبا خامنەیی شوێنی دیار نییە و لە بۆنە گشتییەکاندا بەهیچ جۆرێک دەرناکەوێت لەترسی بەئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە.

لە سەرەتایی ئازاری ئەمساڵەوە موجتەبا خامنەیی، دوای کوژرانی عەلی خامەنیی باوکی، بووە رابەری باڵای ئێران و ئەمە یەکەمجارە لە میدیاکانەوە کۆبوونەوەی لەگەڵ قالیباف ئاشکرادەکرێت.