‌رۆژنامەیەکی عێراقی:

تاران فشار له‌ حزبوڵای عێراق ده‌كات چه‌ک دابنێت

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

سەرچاوەکانی ناو هاوپەیمانی شیعەکان ئاشکرایان کرد کە تاران چەندین جار ئامۆژگاری كه‌تیبه‌كانی حزبوڵای کردووە پابەند بێت بە راده‌ستكردنی چەکەکانیان و تێکەڵبوون بە پڕۆسەی سیاسی و بەدەستهێنانی پۆستە حکومییەکان، هاوشێوەی ئەو کوتلانەی دیکە کە لە کردەی سەربازییەوە روویان كرده‌ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت.

سەرچاوەکان بە رۆژنامەی ئەلمەدایان راگەیاندووە، ئێران بە تەواوی لە هەڵوێستی که‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا سەبارەت بە قەیرانی ئەم دواییە ناڕاری بووە و هەوڵیداوە هانیان بدات بەرەو روانگەیەکی جیاواز لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی چەکدا هه‌نگاو بنێن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئاراستەی ئێران لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی دۆخی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق، تەنیاش بە قایلکردنی ئەو پێکهاتانەی ئێستا هەن بۆ سڕکردن یان رادەستکردنی چەکەکانیان، رانەوەستێت.