سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا:
“رێكنه‌كه‌وین، دوای سه‌ری ساڵ هێرش ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر ئێران”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئه‌مڕۆ یەکشەممە دووپاتی کردەوە، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانیان لەگەڵ ئێران بەردەوامە، وتیشی ئه‌گه‌ر رێكنه‌كه‌وین، لە دوای ساڵی نوێ هێرش ده‌كه‌ینه‌وه سه‌ر ئێران.
تره‌مپ بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد، “ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، دوای سەری ساڵ شەڕ لەگەڵ ئێران دەستپێدەکەینەوە”.
وتیشی: دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران بەردەوامە، بەڵام بەبێ هیچ ئەنجامێکی بەرجەستە.
تره‌مپ ده‌ڵێت، “ئێرانیەکان بەردەوام قسە دەکەن، بەڵام شارەزان لە فریودان و خۆدزینەوە”، روونیشی کردەوە “ئەگەر ئێران هەوڵی شکاندنی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بدات، ئێمە کەشتییەکانیان نوقم دەکەین”.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی ئه‌وه‌شی كرد، چەند دیمەنێکی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بینیوە و داوایان لێدەکات بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکانیان.