ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه
“له باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌نگۆی ناڕاست بڵاوكراونه‌ته‌وه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه 22.11.2026 راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئه‌و ده‌نگۆ و هه‌واڵه ناڕاستانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هه‌رێمی كوردستان هاتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه.
روونکردنەوەیەک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە
دوێنێ شەممە، لە سەردانی بەڕێز فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ هەرێمی كوردستان و دیدار‌و کۆبوونەوەکانی لە گەڵ بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان سەرۆکی هەرێم کاک نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکومەت کاک مەسرور بارزانی، گفتوگۆیان لەبارەی گرنگی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرد بە تایبەتی بودجە و نەوت و دەروازە سنوورییەکان.
بەڵام لە هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن، دەنگۆی ناڕاست و هەڵبەستراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە کە هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورە لە ڕاستی .
بە پێچەوانەوە، هەموو لایەک هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش و لە چوارچێوەی دەستوور ، چارەسەر بکرێن .
سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان