کەرکوک

رێگە نادرێت بەبێ سۆنار بارهەڵگرەکان بچنە ناو شار

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سوپای عێراق رێگە نادات لە بازگەکان بارهەڵگری چەو لم بێنە ناو شاری کەرکوک تاوەکو قەپان و سۆنار نەکەن ئەوەش وادەکات کاتێکی زۆر بمێنەوە لە بازگەکان تاوەکو بارەکانیان بهێنە ناو شار.

عەلی رەحمان شۆفێری بارهەڵگر بە 964ـی وت، ئێمە لە ناوشوان وقەرە سالم بار باردەکەین کە لە ناحیەی شوانە بۆ ناو کەرکوک رێگە نادات سوپا دەڵێت دەبێت بڕۆن بۆناحیەی پردێ لەوێ گوبان و سۆنار بکەن، ئەوەش زۆر دوورە زیاتر لە 60 کیلۆمەترە بۆیە مادام بازگەکە فەرمیە فەرموو گوبان و سۆنار دابنێن.

وتیشی، لە دوای خۆپیشاندانەکەی بارهەڵگرەکان هەمەڕی سەربازیان لە گوندی دووبزنی جێگیرکراوە بازگەیان داناوە بۆ ئەوەی بارهەڵگرەکان بە قاچاخ لە گوندەکانەوە هاتوچۆ نەکەن.

لەسەر کێشەی ئەو بارهەڵگرانە مازن غەریب ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بە 964ـی وت، ئەگەر دەوڵەت هەبێت بازگەی سوپا چی دەکات لە ناوشار، ئەگەر بێت و بازگەکەی سوپا فەرمی بێت ئەی کوا نوێنەری پۆلیس و گومرک و لایەنەکانی دیکە، باشە ئەگەر بازگەکە فەرمیە گوبان وسۆنار با دابنێن.

دەشڵێت، “لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵا سوپا سالاری عێراق قسەم کردووە چەند جارێک لیژنەی نارد بەڵام هیچ ئەنجامێکی نەبوو ، ئەمانەوێت بزانین بوونی ئەو بازگەیە چییە ئەگەر ئەزانن قاچاخ هەیە با بڕۆن لەسەرچاوەکەوە بازگە دابنێن و خەڵکی دەستگیربکەن، بەریشی ئەوان رەوایە ئەو بارهەڵگرە بچێت بۆ پردێ تەنها بۆ ئەوەی بڕی پێنج هەزار بدرێت بە گوبان”.

پێداچوونەوە: توانا نەقی