دیمەنی یەکێک لە گەڕەکەکانی هەولێر دوای لافاوەکە - وێنە؛ 964
سێشه‌ممه دواواده‌یه بۆ خۆتۆماركردن
ئه‌وانه‌ی له لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه ئاگاتان لێبێت
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئاگاداری گشت ئەو هاوڵاتیانه دەکەنەوە، کە بەهۆی لافاوەکەی شەوی 7.11.2026 تووشی زیانی ماڵی و ئۆتۆمبێل بوون و تا ئێستا بە هەر هۆکارێک ناویان تۆمار نەکراوە، تا ئه‌م سێشه‌ممه‌یه ده‌رفه‌ت هه‌یه په‌یوه‌ندی بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان نه‌فه‌وتێت.
ئاگادارینامه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ڵێت:
1- ئەوانەی تا ئێستا سەردانیان نەکردووە و ناویان تۆمار نەکردووە.
2- ئەوانەی لیژنەکان سەردانیان کردوون و لە کاتی سەردانەکەدا لە ماڵ نەبوونە.
3- ئەوانەی تا ئێستا پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانی تایبەت بە زەرەر و زیانەکانی ماڵ و ئۆتۆمۆبیل نەکردووە .
ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه رۆژی سێشەممە 24.11.2026 وەک کۆتاوادە دیاریی کراوە بۆ پەیوەندیکردن و تۆمارکردنی ناوەکان، چونكه لە دوای ئەو رێكه‌وته لیژنە تایبەتمەندەکان کۆتایی بە کارەکانیان دێنن و هیچ داواکارییەکی نوێ وەرناگیرێت، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین پابەندی ئەم وادەیە بن، بۆ ئەوەی مافەکانیان پارێزراو بێت.
هێڵە گەرمەکان بۆ پەیوەندیکردن لە ڕێگەی واتس‌ئاپ:
زیانی ماڵان :07516407861
زیانی ئۆتۆمۆبیل :ـ 07512146500
ئێواره‌ی 7.11.2026 بارانێكی زۆر له هه‌ولێر باری و له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری نوێ، سێبه‌ردان و شێخ ئه‌حمه‌د و چه‌ند شوێنێكی دیكه بووه لافاوێكی گه‌وره، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیانێكی زۆریش به‌ر ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێل و بازاڕی هاوڵاتیان كه‌وت، كه تا ئێستاش كاریگه‌ریی به‌سه‌ر ژیان و كاروكاسبی خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌وه ماوه، دوای ئه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌ک پێكهاتووه بۆ تۆماركردنی زیانه‌كان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.