هه‌ریه‌كه‌ی 52 ده‌نگ

جێگری سه‌رۆک و سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان هەڵبژێردران

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری سه‌رۆك و سكرتێری په‌رله‌مانیش كرا.

به‌پێی ده‌نگدانه‌كه‌، كه‌ راسته‌وخۆ په‌خش كرا، رامی نوری عه‌ودیش به‌ كۆی 52 ده‌نگ و هه‌روه‌ها مونا قه‌وه‌چی به‌ هه‌مان شێوه‌ به‌ 52 ده‌نگ، وه‌ك سكرتێری په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران.

پێش ئه‌وانیش ڤاڵا فه‌رید به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و 52 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

جێی سه‌رنج بوو 52 ئه‌ندام له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بوون، كه‌ دوای دوو ساڵ و 14 رۆژ له‌ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌م له‌ 2024، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان كۆبووه‌وه‌ و دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كرد.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌ماندا، ژماره‌یه‌ک له‌ لیسته‌كان ئاماده‌ نه‌بوون و بایكۆتیان كرد.