چالاکییەکی وه‌رزشی بۆ منداڵانی عاموودا ئه‌نجامدرا
“با هه‌موو منداڵانی ئێمه پێشبكه‌ون”
نووسینگه‌ی رۆژئاوا
به‌بۆنەی رۆژی جیهانیی منداڵانەوە، رێکخراوی بوهار چالاکییەکی وەرزشی و سه‌رگه‌رمی لە هۆڵی وەرزشیی عاموودا رێکخست، بە بەشداریی منداڵان، دایكی منداڵێكیش ده‌ڵێت با زارۆكی ئێمه پێشبكه‌ون و ناخۆشییان زۆر بینیوه.
له باره‌ی چالاكییه‌كه‌وه ئارین قجۆ، سەرۆکی تیمی عاموودا له رێكخراوی بوهار به 964ی وت، منداڵانیان كرد به دوو تیم و یارییه‌كی تۆپی باله‌یان بۆ رێكخستن.
وتیشی، ئامانجیان لە چالاکییه‌كه ئەوەیە، رۆحی هاوکاری و بەشداریکردن لە نێوان منداڵاندا بەهێز بکەین، هەروەها جەخت لە مافی هەموو منداڵێک ده‌کەنەوە بۆ یاریکردن و بەشداریکردن لە ژینگەیەکی سەلامەت و پاڵپشتیكراودا.
هه‌روه‌ها منه‌وه‌ر خه‌ڵه‌ف كه دایكی منداڵێكی به‌شداربووی چالاكییه‌كه‌یه و خۆیشی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی شه‌هید جومعه‌یه، به 964ی وت، “با منداڵانی ئێمه پێشبكه‌ون، چونكه ناخۆشیی زۆریان بینیوه، بۆیه ده‌ستخۆشی له رێكخراوی بوهار ده‌كه‌م كارێكی زۆر باشیان كردووه”.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا