"ئۆتۆمبێلی مامۆستایه‌كی گرێبه‌ست وێران بووە و بە قەرزیش کڕیویەتی"
بارهەڵگرێک له خه‌لیفان خه‌ریک بوو کارەسات بنێته‌وه
ئاكام غه‌فور – خه‌لیفان
لە پێش قوتابخانەی گوندی روماوێژ لە سنووری قەزای خەلیفان بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە ستوونێکی کارەبا و سێ ئۆتۆمبێلی مامۆستایانی قوتابخانەکەشی وێران كردووه، مامۆستایه‌كیش ئاشكرای ده‌كات، یه‌كێكی له ئۆتۆمبێله‌كان هی مامۆستایه‌كی گرێبه‌سته و به قه‌رزیش كڕیویه‌تی، بۆیه داوا ده‌كات وه‌زیری په‌روه‌رده قه‌ره‌بووی بكه‌نه‌وه.
رووداوه‌كه ئه‌م ئێواره‌یه 2.11.2026 له گوندی روماوێژ له سنووری خه‌لیفان روویداوه و بارهه‌ڵگرێک سێ ئۆتۆمبێلی مامۆستایانی وێران كردووه، بە جۆرێک یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی نزیکەی 15 مەتر لە پێش خۆیدا راماڵیوە و بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکەیدا کێشاوە.
لە رووداوەکەدا باش بوو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، مامۆستایانی قوتابخانەکە دەڵێن چانسمان هەبوو، پێنج خولەکە پێش رووداوەکە قوتابییان چوونە ژوورەوە، ئەگەر نا زیانی گیانییش دەبوو.
مامۆستا كه‌ریم وسو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه به 964ی وت، “كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ به‌خێوكه‌رانی قوتابیان هه‌بوو، ده‌نگێكی زۆر گه‌وره هات و هاتینه ده‌ره‌وه، بینیمان بارهه‌ڵگرێك ئه‌و كاره‌ساته‌ی ناوه‌ته‌وه”.
وتیشی، یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان، كه هی مامۆستایه‌كی گرێبه‌سته‌كه و به قه‌رز كڕیویه‌تی، زه‌ره‌رێكی زۆری به‌ركه‌وتووه و كه‌ڵكی نه‌ماوه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده یان لایه‌نی به‌رپرس یان خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كه قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی گوندی روماوێژ داواشی كرد تاسه‌یه‌ک له به‌رده‌م قوتابخانهیهكهیان دروست بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگریی له تیژڕۆیی ئۆتۆمبێله‌كان بكرێت، چونكه رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه و قه‌ره‌باڵغه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا