"زیاتر لە 600 ملیۆن دیناری پێویستە"

لە شوێنی پردە تێکشکاوەکەی زارگەلی پردێکی تر بە دیزانی فەڕەنسی دروست دەکرێت

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە شوێنی پردە تێکشاوەکەی زارگەلی پردێکی تر بە دیزاینی فەڕەنسی دروست دەکرێت و زیاتر لە 600 ملیۆن دیناری تێدا خەرج دەکرێت.

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا

پردی زارگەلی داڕما و هاتوچۆ وەستا

درەنگانی شەوی 14.8.2025 بارهەڵگرێک کە باری ئاسنی پێبوو لە کاتی تێپەڕین بەسەر پردى زارگەلى بارەکەی کەوت، بەهۆیەوە بەشێک لە پردەکەی گەلی عەلی بەگ رووەو خەلیفان داڕما و هاتوچۆ کردن بەسەر پردەکە گرفتی بۆ دروستبوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 7.9.2025 خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی سۆران، بە 964ـی وت،”کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت دەستی بەکار کردووە بۆ گۆڕینی پردەکە و بە کەمتر لە سێ مانگ پردێکی تر دروست دەکرێتەوە، کارەکەش زیاتر لە 600 ملیۆنی پێویستە”.

وەک باسی دەکات، پردە نوێیەکە لە سەر دیزاینی فەڕەنسی دروست دەکرێت و لە ئاسن و کۆنکریت و قیڕ پێک دێت، دەشڵێت،”ئەوەی ئەمجارە کوالێتی زۆر باشتر دەبێت و بەجۆرێکە ئەگەر رووداوی هاتوچۆشی لەسەر رووبدات بەم شێوەیی پردە کۆنەکان گرفتمان بۆ دروست ناکات”.

لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 42 پردی ئاسنین هەن کە نزیکەی 10 پردیان لەسەر رێگای هامڵتۆنن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پردە رووخاوەکەی گەلی عەلی بەگ بێ ناز کەوتووە

پردە رووخاوەکەی گەلی عەلی بەگ بێ ناز کەوتووە

ئێستا باو باوی زیووە و پردە رووخاوەکەی زارگەلیش دووبار...

ئێستا باو باوی زیووە و پردە رووخاوەکەی زارگەلیش دووبارە دروست دەكرێتەوە