هەواڵەکان؛
ئاگر و بەفر بێ ئاوی کردوون و موچەخۆرانیش بوونەتە کێشە
ژووری هەواڵ
بەم هاوین و گەرمایە ماڵت بێ ئاو بێت، وەکو ئەوەیە گەورەترین کێشەت رووبەڕوو ببێتەوە، چونکە خۆتان دەزانن لە ماڵەکاندا کە ئاو نەما ئاوەدانیش نامێنێت، ئەم قسەیە رێک بۆ دوو ناوچەی ئێستای کوردستانە کە بەهۆی بوونی گرفت لە پڕۆژەکانی ئاودا کێشەی کەمی ئاو بەرۆکی گرتوون.
******
کۆگایەکی ئیزوگام لە قوشتەپەی هەولێر بۆی نایەت، چونکە لەماوەی سێ ساڵدا دووجار بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە سووتاوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش بەهۆی سووتانی کۆگاکانی دووکەڵێکی زۆری بە ئاسمانی قەزای قوشتەپە بڵاوکردەوە.
******
ئێستا کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی شەشە، جا بەتەنیا موچەخۆران نین کە گلەییان لە ئامێرەکانی ATM و درەنگ کەوتنی موچەکانیان بکەن، بەڵکو موچەخۆران خۆشیان بوونەتە جێگەی گلەیی کە لەکاتی وەرگرتنی موچە قەرەباڵغی و لۆدێکی زۆر لەسەر شەقامەکان دروستدەکەن.
******
لە شاری عامودای رۆژئاوای کوردستان گەنجێکی کاسب و دەنگخۆش هەیە، خەریکە بەهۆی گۆرانیوتنەوە زۆربەی خەڵکی شارەکە دەیناسێت، جا شتە گرنگەکە ئەوەیە کە دەنگخۆشییەی لەو گەنجەدا هەیە بەهۆی ئەوە نییو کە خوێندبێتی یاخود هەر خۆی بە ئارەزوو دەستی بە گۆرانی وتن کردبێت، بەڵکو داپیرەی کاتێک گوێی لە دەنگی دەبێت، پێی دەڵێت دەنگت گونجاوە و بڕۆ بێخەم گۆرانی بڵێ.