"گوێ نەدرێ بەوانەی دژی مەولودن"
مامۆستایەکی ئایینی: قورئان و فەرمودە هی کەسانێکی دیاریکراو نین
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
مامۆستایەکی ئاینی لەیادی لەدایکبونی پێغەمبەر(د.خ) دەڵێت، ھەرشتێکی تازە لەگەڵ قورئان و فەرموودە یەکبگرێتەوە دروستە بکرێت، مەولودیش ھەموو ئەوانەی تێدایە، ئەوانەی دەڵێن دروست نیە با وازبھێنن.
مامۆستا جاسم کەرکوکی، لە مەراسیمێک کە لەگەرمیان بۆ یادی مەولود رێکخرابوو بە 964ـی وت، “یادی مەولود پیرۆزە و پێویستە لەسەر ھەموان یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر بکەنەوە، خەڵکانێکی زۆر کۆدەبنەوە زیکر و یادی خوا و پێغەمبەر دەکرێتەوە.”
“ئەوکەسانەی دەڵێن یادی مەولود دروست نییە تاوانبار دەبن، بیانووی ئەوکەسانە ئەوەیە ھەر شتێک لەسەردەمی پێغەمبەر نەکرابێت نابێت ئێستاش بکرێت، بەڵام ئەوە زۆر زەعیفە و قورئان و حەدیس ئەوە رەتدەکەنەوە”، مامۆستا جاسم کەرکوکی وای وت.
ئەو دەڵێت، گەنج ھەیە ناوی باوکی پێغەمبە و رەچەڵەکی نازانێت، کە ئەم یادانە دەکرێتەوە خەڵک فێردەبێت و ژیانی پێغەمبەر دەزانن، داواش لەوکەسانە دەکات کە دەڵێن، مەولود دروست نییە با واز لەو قسانەیان بھێنن.
پێشتر، ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی حوکمی مەولودنامە رایگەیاندبوو، تێكڕای ئەو بڕگە ئاینییانەی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) دەکرێ، سەرچاوهیان له دهقهكانی قورئان و سوننهت وەرگرتووه، به بیدعه ناوزهندكردنی، مهترسییهكی یهكجار گهورهیه.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا