لە قەزای رزگاری
موشتەریەکانی چاخانەیەک بە 500 دینار دەبنە بەشێک لە مێژوو و یادگاری چایخانەکە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
گەنجێک لەبازاڕی قەزای رزگاری ساڵێکە چایخانەیەکی داناوە، دەیەوێت چایخانەکەی جیاواز بێت و بەوێنەی موشتەریەکانی دیواری چایخانەکەی رازاندووەتەوە.
سیروان خوداداد، خاوەنی چایخانەکەیە بە 964ـی وت، “لەگەڵ ھاوڕێیەکم ئەم بیرۆکەیەمان بۆھات، وتمان با ئیشێک بکەین جیاواز بێت لە چایخانەکانی دیکە”.
“ئەو 500 دینارەی وەری دەگرین تەنھا بۆ شۆردنەوەی وێنەکەیە، ھەیە دێت مامەڵە دەکات دەڵێت بە کەمتر وێنەمان دابنێن”،سیروان خوداداد وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ھەموو شوێنەکان یەک نرخە و روکنەکان گرانتر نییە و گرانمان نەکردووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی