کۆمپانیا ئۆتۆمبێلەکانی کشاندەوە
بەنزینخانە گەڕۆکەکانی هەولێر لەسەر شەقام نەمان
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
لە هەولێر ژمارەیەک ئۆتۆمبێل هەبوون کە پێیان دەوترا بەنزینخانەی گەڕۆک و لە سەر چەند شەقامێک دەوەستان بەڵام لەبەر گرانبوونی بەنزین ئێستا کشاونەتەوە و نابینرێن.
ئەو بەنزینخانانە تەنیا بەنزینی موحەسەن و سوپاریان هەیە و موحەسەنیان دەدا بە 1800 دینار بەڵام دوای بڕیاری هەرزانکردن ئەوانیش نەمان لەسەر شەقامەکان.
سالار محەمەد سەرپەرشتیاری لیژنەی نەوت و گاز لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە 964ـی وت، دەبوو بەنزینی موحسەن بدەن بە 1000 دینار و سوپەر بە 1200 دینار بۆیە نەیانتوانیوە و لە ئێستادا کۆمپانیاکە ئۆتۆمبێلەکانی کشاندووەتەوە تا کێشەکە چارەسەر دەبێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی