ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر نه‌ورۆز ته‌ڵه‌به‌ تاقیده‌كاته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

له‌ یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق له‌ تۆپی پێ، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24.2.2023، له‌ گه‌ڕی 18ی خولی نایابی عێراق، یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاریگای فرانسۆ هه‌ریری له‌ هه‌ولێر، به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ یاری ده‌كات، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ یانه‌ پێشه‌نگه‌كانی خوله‌كه‌.

یارییه‌كه‌ كاتژمێر 18:45 ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌هێز بێت.

یانه‌ی نه‌ورۆز ئێستا له‌ پله‌ی 12یه‌ و 21 خاڵی هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ و 33 خاڵی هه‌یه‌.

هه‌ردوو یانه‌ بۆ باشتركردنی پێگه‌ی خۆیان له‌ ریزبه‌ندی، هه‌وڵده‌ده‌ن بردنه‌وه‌ تۆمار بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌، ئه‌گه‌ر بردنه‌وه‌ تۆمار بكات، ده‌توانێت بۆ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وێت.

نه‌ورۆز له‌ گه‌ڕی رابردوو له‌گه‌ڵ هه‌ولێر به‌ 0-0 گۆڵ یه‌كسان بوو، له‌ به‌رامبه‌ر ته‌ڵه‌به‌ له‌ به‌غدا به‌ 0-1 گۆڵ به‌ یانه‌ی زاخۆ دۆڕا.

زاخۆ ئه‌ركی قورسه‌
هه‌ر له‌ گه‌ڕی 18ی خوله‌كه‌دا، ئه‌مڕۆ یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگای خۆیدا و له‌ ئه‌ركێكی قورسدا، رووبه‌ڕووی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندییه‌ به‌ 35 خاڵ.
زاخۆ، كه‌ له‌ پله‌ی 13یه‌ به‌ 21 خاڵ، به‌ بردنه‌وه‌ی یاری ئه‌مڕۆ، بازێكی گه‌وره‌ ده‌دات و بۆی هه‌یه‌ پله‌ی نۆیه‌م بگرێت.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی خولی عێراق:
سناعه‌ – نه‌فتی به‌سڕه‌  14:00
كه‌رخ – زه‌وڕا  14:00
زاخۆ – قوه‌ی جه‌وییه‌  16:15
نه‌ورۆز – ته‌ڵه‌به‌  18:45
نه‌فت – كه‌ربه‌لا  19:00.