"باری تەندروستی باشە"

حاجییەکی کورد لە مەککە نەشتەرگەری بۆ کرا

شۆڕش قادری

لە شاری مەککە نەشتەرگەری بۆ حاجییەکی کورد کرا و باری تەندروستی باشە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم چەند وێنەیەکی حاجییەکەی لە نەخۆشخانە بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 21.5.2026 ‌له‌ شاری مه‌ككه‌ حاجییه‌كی كوردستان و دانیشتووی خه‌ڵكی شاری رانیه‌ به‌ ناوی (مینه‌ حاجی خزر) له‌ ناكاو باری ته‌ندروستی تێكچووە و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن تیمی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی نور له‌ شاری مه‌ككه‌ کراوە.

دوای ئه‌نجامدانی پشكنینەکان لە نەخۆشخانە بڕیار دەدرێت كه‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له‌ بۆ ئەو حاجییە ئه‌نجام بدرێت و له‌ ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره‌.

بڕیارە‌ دوای باشتربوونی ته‌ندروستیی، ئه‌و حاجیه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی مانه‌وه‌ی حاجیانی كوردستان، ئەمە یه‌كه‌م رووداوی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه ‌له‌نێوان حاجیانی كوردستان و به‌گشتی ته‌ندروستی هه‌موو حاجییەکان زۆر باشه‌، وەزارەتی ئەوقاف وادەڵێت.