فڕۆکەیەکى هێڵى ئاسمانى عێراقى
دواى چەند کاتژمێرێک لە راگرتنى
گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ بەیروت دەستیان پێکردەوە
964+
وریا فەتاح
دواى چەند کاتژمێرێک لە وەستانى گەشتە ئاسمانییەکانى عێراق بۆ بەیروتى پایتەختى لوبنان و هەڵوەشاندنەوەى سەرجەم گەشتەکانى ئەمڕۆ، کەمێک لەمەوبەر هێڵى ئاسمانمى عێراق لە راگەیەندراوێکدا، دەستپێکردنەوەى گەشتەکانى بۆ بەیروت راگەیاند.
بەپێى راگەیەندراوەکە، گەشتەکان لە سبەینێوە دەستپێدەکەنەوە و ئەوانەشى ئەمڕۆ گەشتەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، دەتوانن سبەینێ سێشەممە گەشت بکەن.
دڵنیایى داوە ئەو گەشتیارانەش بڕیاربووە سبەینێ گەشت بکەن، گەشتەکانیان لە کات و ساتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت.