هه‌ر خۆشیان گۆرانیبێژ و مۆزیكژه‌ن بوون
به مۆزیك و گۆرانى ده‌روونى سزادراوانى چاكسازى هه‌ولێر ئارام كرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر به موزیك و گۆرانى ده‌روونى سزادراوانى ناو چاكسازییه‌كه ئارام كرایه‌وه، بهڕێوهبەرایهتییهكهش ده‌ڵێت، ئه‌م كاره‌یان له‌چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاكسازییه بۆ سزادراوان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، لە درێژەی کار‌و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بە سەرپەرشتی هۆبەی راهێنانی پیشەیی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و جێبەجێکردنی پڕۆسەی چاکسازی و بۆ سوودبینینى سزادراوان لەوکاتەی کە هەیانە، ئه‌م چالاكییه‌كان بۆ رێكخستبوون.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە کەشێکی ئارام‌دا کۆنسێرتێکی بچوکی هونەری تایبەت بۆ قوتابیانی سزادراو ئەنجامدرا کە تیایدا چەند گۆرانیەک پێشکەش کران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ده‌ڵێت، ئامانج لە ئەنجامدانی ئەم کۆنسێرتە بۆ ئارامبوونەوەی دەرونی سـزاداوان و بەسەربردنی کاتێکی خۆش و دوورکەوتنەوە بوو لە بیرکردنەوەی نەرێنی.
باسی له‌وه‌شكردووه، تیمی موزیک و هـونەرمەندی گۆرانیبێژ پێکهاتبوون لە سزادراوانی بەرێوەبەرایەتیەکەیان.